رێبه‌ری گشتی ئیخوان موسلیمینه‌کانی میسر، رایگه‌یاند، که ئاماده‌نه ( ده هه‌زار موجاهید) ره‌وانه‌ی لوبنان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی حزبوڵا بجه‌نگن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێستا ناتوانرێ ئه‌و کاره بکرێ.
محه‌مه‌د مه‌هدی عاکف، رێبه‌ری گشتی ئیخوان موسلیمینه‌کانی میسر، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، که ئێستا ئاماده‌ینه بۆ ناردنی ده‌هه‌زار موجاهید بۆ لوبنان بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی حزبوڵا له دژی ئیسرائیل بجه‌نگن، که له دوازده‌ی مانگی ته‌موزی رابردوو هێرشێکی به‌رفراوانی کردۆته‌سه‌ر لوبنان.
محه‌مه‌د مه‌هدی عاکف ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، که ئه‌و نیازه‌یان له‌کاتی ئێستا، ناوانرێ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع جێبه‌جێبکرێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی وڵاتانی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، که ناردنی شه‌ڕکه‌ره‌کان پێویست به‌وه ده‌کات حکومه‌ته‌کان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و ئاسانکاری بۆ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، که موقاوه‌مه له رابردوو ساناتربوو، ئاماده‌کردنیشی ساناتربوو، هه‌فته‌یه‌ک به‌س بوو بۆ ئاماده‌کردن و چه‌کدارکردنی خۆبه‌خشه‌کان، به‌ڵام ئێستا کاره‌که جیاوازبووه.
جێی ئاماژه‌یه، رێبه‌ری ئیخوان موسلیمینه‌کانی میسر ده‌ست خۆشی رفاندنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی له حزبوڵا کردبوو، به‌م هۆکاره‌ش ئیسرائیل هێرشه‌که‌ی بۆسه‌ر لوبنان ده‌ست پێکردووه.